بەرشەلۆنە چاودێری 12 یاریزانی نوێ دەكات

:: AM:11:57:06/12/2018 ‌

رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كرد یانەی بەرشەلۆنە ئێستا چاودێری 12 یاریزانی نوێ دەكات بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا گرێبەستیان لەگەڵ بكات.

هەر 12 یاریزانەكە لە هێڵی بەرگری یاری دەكەن و یانەی بەرشەلۆنەش بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ساموێل ئۆمتیتی فڕەنسی داوایان دەكەن كە بەهۆی پێكان و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بەلایەنی كەم ماوەی 3 مانگ لە یاریكردن دوور دەكەوێتەوە.

ناوی هەر 12 یاریزانەكە ئێستا لەسەر مێزی سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدریدە و بڕیاریشە لەچەند رۆژی داهاتوودا هەوڵەكان بۆ رێككەوتن لەگەڵیان چڕتر بكرێتەوە تا لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوو پەیوەندی بە یاریگەی كامپ نووەوە بكات.

ناوی 12 بەرگریكارەكە برێتییە لەمانەی خوارەوە:-

1- برانسلاف ئیڤانۆڤیچ (زینیت سان پترسبۆڕگ)

2- بیندیكت هۆڤیدیس (لۆكۆمۆتیف مۆسكۆ)

3- خۆسێ فۆنتی (لێل)

4- عادل رامی (مارسیلیا)

5- ئۆنای نونێز (ئەتلەتیك بیلباو)

6- دییگۆ یۆرێنتی (ریال سۆسیداد)

7- خۆرخێ مێری (كۆڵن)

8- میلان سكرینیار (ئینتەر میلان)

9- ئەندریاس كریستینسن (چێڵسی)

10- دایۆن ئۆبامیاكانۆ (لایپزیگ)

11- لیۆناردۆ پالێردی (بۆكا جۆنیۆرز)

12- عەبدۆ دیالۆ (بڕووسیا دۆرتمۆند)




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م