پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو قه‌ته‌ڕ له ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپێك" كشایه‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له زاری وه‌زیری نه‌وته‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه تاران به‌شداری هیچ ڕێككه‌وتنێكی تری ڕێكخراوی ئۆپێك نابێ له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه ده‌كات.
بیژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، ئێران هه‌میشه پشتیوانی له
ئۆپێك و بڕیار و ڕێككه‌وتنه‌كانی كردووه، بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری بازاڕی وزه، به‌ڵام ئه‌وه له ڕابردوو بوو، له مه‌ودوا ئێمه به‌شداری هیچ ڕێككه‌وتنێك ناكه‌ین، مادام جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌مه و له واقیع دا به جۆرێكی تر ده‌بێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، پێویستمان جیاواز له هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ین، پێشنیازی زۆر هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، وڵاتانی تر ده‌یانه‌وێ به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكه‌نه‌وه، ده‌توانن ئه‌وان بڕیاری لێ بده‌ن، به‌ڵام ئێمه به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی به‌شداری نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران "براین هۆك" له كۆبوونه‌وه‌ی ڤیه‌ننای ئۆپێك زه‌نگه‌نه گوتی، ئه‌گه‌ر هۆك له ڤیه‌ننا بێ به به‌شداری له ڕێككه‌وتنێكی ڕێكخراوی ئۆپێك و به‌و مه‌به‌سته بیه‌وێ دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئۆپێك بكات، كارێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێ فشار له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام دروست بكات، تا گوشاری زیاتر بخنه سه‌ر تاران له ڕێی ڕێكخراوی ئۆپێكه‌وه ئه‌وه قبووڵكراو نابێ.