بێ بوونى ته‌وه‌رى ته‌واوكردنى حكوومه‌ت له كارنامه‌كه‌یدا په‌رله‌مانى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى، دانیشتنى ژماره 17ى ده‌ست پێ كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، په‌رله‌مانى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى دانیشتنى خۆى ده‌ست پێ كرد و به‌پێى ئه‌و كارنامه‌یه‌ى كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتنه‌كه چه‌ند ته‌وه‌رێك له خۆ ده‌گرێت.
ته‌وه‌رى یه‌كه‌م تایبه‌ته به سوێندخواردنى هه‌ندێك په‌رله‌مانتار، ته‌وه‌رى دووه‌م تاوتوێكردنى ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌یه كه له خولى پێشوو ته‌واو نه‌كراون، ته‌وه‌رى سێیه‌میش پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كه بۆ گرێبه‌ستانه‌ى كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌باوه ئه‌نجام دراون.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت بابه‌تى ته‌واوكردنى حكوومه‌تى نوێى عێراق له كارنامه‌ى په‌رله‌مان نییه.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو، بڕیار بوو دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به هه‌شت كاندیدى حكوومه‌تى عه‌بدولمه‌هدى به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێشه له‌ناو په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان دروست بوو، پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌ڕێوه نه‌چوو، هه‌رچه‌نده عادل عه‌بدولمه‌هدى و هه‌شت كاندیده‌كه له په‌رله‌مان ئاماده بوون، به‌ڵام دواجار به ناچارى په‌رله‌مانیان به‌جێهێشت.
له 24ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى حكوومه‌ته‌كه‌ى به 14 وه‌زیره‌وه راگه‌یاند، به‌ڵام زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر واده‌ى راگه‌یاندنى حكوومه‌ته‌كه‌ى تێپه‌ڕیوه، كه‌چى تا ئێسته هه‌شت وه‌زاره‌ت یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه و بێ وه‌زیرن.