باران گەرمیانی خستە ئامادەباشی و هێڵی گەرمیش دانرا

:: PM:02:33:06/12/2018 ‌

بەهۆی بارانی بەخوڕ و ئەگەری روودانی لافاو، دامەزراوە حكوومییەكانی گەرمیان لە ئامادەباشیدان و هێڵی گەرمیش بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان راگەیەنرا.

سروە محەمەد بەڕێوەبەری شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆكەی كەلار بە "وشە"ی راگەیاند، لە شەوی رابردووەوە تا ئێستە بارانێكی بەخوڕ گەرمیانی گرتووەتەوە، زۆریی ئاوی بارانیش بە ئاسانی پێشی پێ ناگیرێت بۆیە كەوتوونەتە ئامادەباشی.

ئەو ئاماژەی بە چەمی سەیدە و پردی ئەنفال و ناوەوەی رزگاری بەهۆكاری بوونی كۆمەڵێ چاڵی سەرەتای دروستكردنی شارەدێكە كە لە كاتی بەعسەوە هەبوون مەترسییان هەیە، لەكاتێكدا مەگەر رێڕەوەكان بنەوە ناوی بەزۆریش پڕ كراونەتەوە.

گوتی، تادرەنگاێكی ئێوارە وەك شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی و بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدا دەبین.

جگە لە شارەدێی رزگاری، لە شارۆكەی كەلاریش شاری تابلۆ ستی و كەلاری كۆن مەترسییان لەسەرە.


ئەكرەم ساڵح سەرۆكی شارەوانیی كەلار بۆ "وشە" ئاماژەی دا، بە هۆی توندكردنی بەربەستی سەید خەلیل رێگری لە لافاو كراوە.


هاوكات بەرگریی شارستانی گەرمیانیش بەدانانی هێڵی گەرم داوا لە هاووڵاتییان دەكات پێوەندییان پێوە بكەن.


سەركەوت ئەحمەد لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی گەرمیان بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، هێڵی گەرمی 115 وەك خزمەتگوزارییەكی بێ بەرانبەر هەمیشە كراوەیە بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانی گەرمیان.


ئەو گوتی، هاووڵاتییان لەكاتی روودانی هەر مەترسییەك لەسەر گەڕەكەكانیان دەتوانن پێوەندی بكەن.


بەپێی ئاماری هۆبەی كەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان لە شارۆكەی كەلار، ئەمساڵ بڕی باران گەیشتووەتە نزیكەی 180 ملم.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی 



وشە - سلێمان تاشان