شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فڕه‌نسا ده‌كات
شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی فڕه‌نسا ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی تایبه‌ت به ره‌وشی كریستیانه‌كان و پێكهاته ئاینییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگێشتى فه‌رمیی (ڤالێری پێكریس) سه‌رۆكی هه‌رێمی پاریس‌یان ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه شاری پاریس له‌خۆ ده‌گرێت و به‌شێكه له هه‌ژده هه‌رێمه ئیدارییه‌كان له فڕه‌نسا، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی د. دیندار زێباری بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی تایبه‌ت به ره‌وشی كریستیانه‌كان و پێكهاته ئاینییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م كۆنفڕانسه له رۆژانی 11 و 12ى كانوونی یه‌كه‌م له شاری پاریس به‌ڕێوه ده‌چێت و ئامانجی سه‌ره‌كیی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆنفڕانسه سه‌ركۆنه‌كردن و خستنه‌ڕووی تاوانه‌كانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه دژی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان به گشتی و كریستیانه‌كان به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقدا. بابه‌تێكی تری سه‌ره‌كی ئه‌م كۆنفڕانسه پاراستنی ژیانی كریستیانه‌كانه له ڕووی ته‌ناهیی و داهاتوویان له عێراق.
هاوكات ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كۆنفڕانسه به پشتگیری و چاودێریی هه‌ریه‌كه له لیژنه‌ی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان له‌وانه كریستیانه‌كان له په‌رله‌مانی فڕه‌نسا، ئه‌نجوومه‌نی سێناتی فه‌ڕه‌نسا، سه‌رۆكی به‌شی كارووباری كریستیانه‌كان له ئه‌نجوومه‌ن كه ئه‌م گرووپه به تایبه‌ت له سێنات و په‌رله‌مان چاودێری ره‌وشی كریستیانه‌كان ده‌كه‌ن له عێراق به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دیندار زێبارى رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاندووه، له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كه‌سێك به‌بێ ره‌چاوكردنی جیاوازی ئاینی، نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌وی ئازاده بۆ هه‌رشوێنێك هاتوچۆ بكات، هه‌روه‌ها ئازادن له پێڕه‌وكردنی سرووته ئاینییه‌كانی خۆیان و په‌رستگای لالشیش باشترین نموونه و به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌مه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم