هاووڵاتییەكی بە تەمەن خۆی خنكاند

:: PM:04:07:06/12/2018 ‌


هاووڵاتییەكی بەتەمەن لە گوندی "دولێجانی گەورە"ی سەر بە شارۆكەی بەردەڕەش بەهۆكارێكی نادیار بە پەت خۆی خنكاند.

شایەتحاڵێكی رووداوەكە لە گوندی دولێجان بە "وشە"ی راگەیاند، هاووڵاتییەكی گوندەكەیان بە پەت خۆی خنكاندووە. وەك شایەتحاڵەكە گوتی، هاووڵاتییەكە تەمەنی 60 ساڵە و ناوی محموود عەبدوڵایە و خێزاندارە.

ئەو هاووڵاتییە پیشەی شوان بووە لەو گوندە و تا ئێستەیش هۆكاری خۆكوشتنەكەی نازانرێ. بەپێی قسەی ئەو شایەتحاڵە ئەو كەسە هیچ نەخۆشییەكی دەروونی و جەستەی نییە و ئەوان گومان لە هیچ كەسێكیش ناكەن.

ئەم ساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆك نزیكەی 30 كەس كوژارون و خۆیان كوشتووە، هۆكاری بەشێك لەو رووداوانە تا ئێستە نادیارە.

بەردەڕەش/ نەوزاد هلۆری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم