به‌شى ڤى ئاى پى له بهرێوهبهرایهتییهكى تر‌ى حكوومه‌ت ئاشكرا بوو
كردنه‌وه‌ی به‌شی ڤی ئای پی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتۆچۆی هه‌ولێر ده‌رگای به‌ڕووی ئه‌و به‌شانه‌ی تری ڤی ئای پی دا كرده‌وه كه له هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ى تر هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانیش له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات.
دوای یه‌ك رۆژ له كردنه‌وه‌ی به‌شی ڤی ئای پی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر و داخستنى ئه‌وبه‌شه، هاووڵاتییان پرسیاری ئه‌وه‌یان بۆ دروست ده‌بێت كه بۆچی ئه‌و به‌شه له هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ی تری حكوومه‌ت هه‌یه و كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر ناكات.
سالار عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌شی ڤی ئای پی له فه‌رمانگه‌كه‌مان ماوه‌ی شه‌ش بۆ هه‌شت مانگه كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی پاسپۆرت له عێراق ئه‌و به‌شه بوونى هه‌یه.
زیاتر گوتى، به‌شی ڤی ئای پی فه‌رمانگه‌كه‌مان له ژوورێك پێك هاتووه و به‌یه‌ك رۆژ پاسپۆرت ده‌درێته خوازیاران و له به‌رانبه‌ردا بڕی 250 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت كه ئه‌و پاره‌یه بۆ به‌غدایه.
هاوكات دكتۆر شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌شی ڤی ئای پی له فڕۆكه‌خانه‌كانیش هه‌یه، به‌ڵام له‌وێ پاره‌ی زیاده‌ت لێوه‌رناگرن. زیاتر گوتى، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی قسه‌م كردووه ئه‌وان گوتیان پاره‌كه‌ی بۆ به‌غدایه.
سلێمانی/ هه‌ستیار
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم