كرێكار و كاسبكارانی سلێمانی: حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كات
كرێكار و كاسبكارانی شاری سلێمانی ده‌خوازن له كابینه‌ی داهاتووى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تیان بكرێت و زۆرترین پڕۆژه‌كانیش له‌و حكوومه‌ته بۆ ئه‌وان بێت به تایبه‌ت بووژاندنه‌وه‌ى بازاڕ.
بڕیار محه‌مه‌د كاسبكارێكی ناو بازاره له سلێمانى و به "وشه"ی گوت، هه‌رچه‌ند حكوومه‌ت خزمه‌تی هاووڵاتیی بكات به دڵنیایه‌وه حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، هه‌مووان چاویان له‌وه‌یه حكوومه‌تێك دابمه‌زرێت له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان كار بكات.
هاوكات نه‌وزاد حوسێن كاسبكارێكى تر‌ى شاره‌كه‌یه و پێى وایه، پێویسته حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان دۆخى بازاڕ و كاسبكاران له‌به‌رچاو بگرێت و بڕیارى تایبه‌ت به كرێكاران هه‌بێت كه مافیان بۆ دابین بكرێت. ئه‌و گوتى، ده‌خوازین حكوومه‌ت كار بكات بۆ باشكردنی دۆخى ژیانى كرێكاران و كاسبكاران.
لاى خۆیه‌وه عوسمان حه‌مه سه‌عید سه‌رۆكی سه‌ندیكای بیناسازی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كێشانه‌ی ئێسته له به‌رده‌م توێژى كرێكاردایه به پله‌ی یه‌كه‌م بیكاریه به‌هۆی ته‌نگژه‌ى دارایى و ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی كه له حكوومه‌تی پێشوو هاته ئاره‌وه.
زیاتر گوتى، له چه‌ند ساڵى ڕابردوو كرێكاران ئاستی بژێویان هاته خواره‌وه و تووشی گرفت بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش نه‌بوونی یاسایه‌ك تایبه‌ت به بیمه‌ی بێكاری كه خزمه‌ت به كریكار بكات له دۆخێكی له‌و شێوه‌یه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كێشه‌یه‌كى تر ده‌ركردنی كارمه‌ند و كرێكاره له‌سه‌ر كاره‌كانیان و كه‌مكردنه‌وه مووچه‌كانیان. هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له حكوومه‌تى نوێى كوردستان كێشه‌كان به ته‌واوى چاره‌سه‌ر بكرێ.
به‌پێى ڕاپۆرتى ڕێكخراوه‌كانى تایبه‌تمه‌ند له كوردستان دۆخى كرێكاران خراپه و هاوكات به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى چه‌ند ساڵى ڕابردوویش ئاستى بژێوى كرێكاران زیاتر هاتووه‌ته خواره‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم