خواردنى خێرا پڕه له چه‌ورى خوسێنراو، كۆڵیسترۆڵى زیانبه‌خش، سۆدیۆم و شه‌كر. به‌تاڵه له ڤیتامین و كانزاكان، كاتێك واز له خواردنى خێراكان ده‌هێنرێت له‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بارى ئاسایى و ته‌ندروستى له‌ش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى باشتر ده‌بێت.
لێره‌دا باس له‌وه ده‌كه‌ین كه له له‌شدا چى رووده‌دات كاتێك واز له خواردنى خێرا ده‌هێنرێت؟
یه‌كه‌م: كێشى له‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه، دوو هۆكار هه‌یه بۆ وازهێنان له خواردنه خێراكان كه ده‌بنه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه له‌ش رزگارى ده‌بێت له چه‌ورى خوساو، كاربۆهیدرات و شه‌كر كه هۆكارێكى سه‌ره‌كین بۆ زیادبوونى كێش.
دووه‌م: هه‌موو كاته‌كه هه‌ست به برسییه‌تى ده‌كه‌یت، چونكه له‌ش ئه‌و پێكهاته خۆراكیانه وه‌رده‌گیرێت كه پێویستن و به‌مه‌یش هه‌ستى برسیه‌تى دروست ده‌بێت.
دووه‌م: هه‌ست به دره‌وشانه‌وه‌ى پێستت ده‌كه‌یت، خواردنى خێرا تاراده‌یه‌كى زۆر كه‌م ریشاڵى تێدایه كه پێكهاته‌یه‌كه له‌ش له ژه‌هر پاك ده‌كاته‌وه، به خواردنه خێراكان له‌ش برێكى زۆر ژه‌هر كۆ ده‌كاته‌وه وه ناتوانرێت له رێى هه‌ڵقوڵانى ئاوه‌وه له‌ش له ژه‌هر پاكبكرێته‌وه، به‌ڵام به‌وازهێنان له خۆراكه خێراكان سوورى خوێن چالاكتر ده‌بێت و به‌مه‌یش خانه‌كان برێكى زیاتر ئۆكسجین و پێكهاته‌ى خۆراكى پێده‌گات كه بۆ ته‌ندروستى پێست به‌سوودن و ده‌بنه هۆى دره‌وشانه‌وه‌ى پێست.
سێیه‌م: شه‌كرى خوێن ئاسایى ده‌بێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه خواردنى خێرا پره له شه‌كر، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌رده‌وام شه‌كرى خوێنت به به‌رزى بمێنێته‌وه، به‌پێى توێژینه‌وه‌ى پزیشكى، مه‌ترسیدارترین جۆرى شه‌كره شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌مه، بۆیه پێویسته واز له خواردنى خۆراكه خێراكان بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروستى له‌ش به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى بمێنێته‌وه.
چواره‌م: مه‌ترسى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ نزم ده‌بێته‌وه، خواردنى خێرا هۆكارێكه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى كۆڵیسترۆڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و لێدانى دڵ. ئه‌و دوو هۆكاره گرنگه‌ى كه كار له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ده‌كه‌ن وه‌كو به‌رزبوونه‌وه‌ى كۆڵیسترۆڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن، قه‌ڵه‌وى و كێشى زیاد كه‌به‌هه‌مانشێوه به‌هۆى خواردنه خێراكانه‌وه رووده‌دات. خواردنه خێراكان به‌هۆكارێكى مه‌ترسیدار داده‌نرێن بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه پێوه‌ندیان به دڵه‌وه هه‌یه.
پێنجه‌م: ئازارى جوومگه‌كانت كه‌م ده‌بێته‌وه، ژه‌هر به‌رێژه‌یه‌كى زۆر له خواردنه خێراكاندا دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌بنه هۆى هه‌وكردن له له‌شدا، زۆر هۆكار هه‌ن كه ده‌بنه هۆى دروستبوونى هه‌وكردنى دریژخایه‌ن وه‌كو ئازارى جوومگه، هه‌ڵئاوسانى جوومگه‌كان، ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا واز له خواردنه خێراكان بهێنرێت ئه‌وا له هه‌وكردن و ئازارى جوومگه‌كان رزگارت ده‌بیت هه‌روه‌ها كێشى له‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش باشه بۆ ته‌ندروستى جومگه‌كان.