یه‌كێك له به‌ناوبانگترین نوسراوه‌كانی "ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین" كه به ده‌ستی خۆی نووسیویه‌تی له شاری نیویۆڕك به سێ مۆلیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوسراوه ده‌ستییه‌كه‌ی ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، نوسراوه‌كه‌ی "God Letter" كه له ساڵی 1954 له‌لایه‌ن ئه‌لبێر ئه‌نیشتاینه‌وه نوسراوه بۆ فه‌یله‌سووف "ئیریك گوتكایند" له شاری نیویۆرك به سێ میلۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا.
ئه‌م نووسراوه ده‌ستییه‌ی ئه‌نیشتیان ساڵێك پێش مردنی نووسراوه و زانایانی سه‌رده‌میش سه‌ریان سووڕماوه له ئه‌ده‌ب و ناوازه‌یی نووسینی ئه‌م نامه‌یه بۆیه ناونراوه "God Letter" ئه‌مه‌یش وای كردووه به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین نووسراوه‌كانی دنیا بناسرێت.
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین له دایكبووی 14ی ئاداری ساڵی 1879یه، ئه‌نیشتاین زانایه‌كی ئه‌ڵمانی بوو كه توانی "بیردۆزی ڕێژه‌یی تایبه‌ت و بیردۆزی ڕێژه‌یی گشتی" دابڕێژێت، كه یه‌كێكه له دوو پایه‌كانی فیزیكی مۆدێرن.
ئه‌م زانایه زیاتر ناسراوه به دانه‌ری یاسای یه‌كسانی بارسته وزه "E = mc2" كه ناسراوه به "به‌ناوبانگترین ھاوكێشه‌ی جیھان"، ھه‌روه‌ھا توانی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا له ساڵی 1921 به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌نیشتاین خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا بوو، به‌ڵام له‌به‌ر دۆخی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌و سه‌رده‌مه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆچی كرد و تا كۆتایی ژیانی له‌وێ مایه‌وه و له 18ی نیسانی ساڵی 1955 كۆچی دوای كردووه.