ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی سنووری شاره‌دێی "خه‌لیفان"ى سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆران كوژرا و پۆلیسی ناوچه‌كه‌یش هۆكاری رووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
سه‌عدوون هاودیانی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، " ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 35 ساڵان به‌ناوی "س، ا، ع" دانیشتووی گوندی كه‌له‌كینی سه‌ر به شاره‌دێی خه‌لیفان كوژرا.
زیاتر گوتی، " هاووڵاتییه كوژراوه‌كه پیشه‌ی كاسبه و له‌لایه‌ن دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی "م، ح" و "ئ، د"ه‌وه به‌هۆكاری دوژمنداریه‌كی كۆنی نێوانیان كوژراوه.
"تا ئێسته بكوژه‌كان نه‌گیراون، به‌ڵام ڕێكاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌شیان دڵنیا كرده‌وه كه له ماوه‌یه‌كی زوودا تۆمه‌تباره‌كان ده‌گیرێن و رووبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای پێویست" به‌رپرسه‌كه‌ى پۆلیس واى گوت.
سۆران/ موڕشید برادۆستی