خوێنبه‌ر وه‌ك سیسته‌مى بۆرى ئاوه له له‌شدا، یارمه‌تى گه‌یاندن و هه‌ڵگرتنى خوێن ده‌دات كه پرن له ئۆكسجین و پێكهاته‌ى خۆراكى بۆ خانه‌كانى له‌ش.بۆیه پێویسته خوێنبه‌ره‌كان له هه‌مو ئه‌و زیانانه بپارێزرێت كه رووبه‌روى ده‌بنه‌وه.
ئه‌و خۆراكانه‌ى كه پڕن له چه‌ورى و شه‌كرى ده‌ست كرد یا خواردنه‌وه‌ى كحوول و جگه‌ره‌كێشان چێوه‌ى خوێنبه‌ره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، برێكى زۆر چه‌ورى له‌سه‌ر دیوارى خوێنبه‌ره‌كان كۆ ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌یش مه‌ترسیه‌كانى جه‌ڵته و نه‌خۆشیه‌كانى دل زیاد ده‌كات.
ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌بنه هۆى پاككردنه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌كان
ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: دارچین، خواردنى یه‌ك كه‌وچك دارچین له رۆژێكدا ئاستى كۆڵیسترۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و خوێنبه‌ره‌كان پاك ده‌كاته‌وه و رێگه له كۆبوونه‌وه‌ى پارچه‌ى چه‌ورى ده‌گرێت له خوێنبه‌ره‌كاندا، هه‌روه‌ها پره له دژه‌ئۆكسید كه یارمه‌تى ته‌ندروستى دڵ و بۆرییه‌كانى خوێن ده‌دات و رێ له زیانه‌كانى ئۆكسان ده‌گرێت. ده‌توانیت دارچین له دروستكردنى چا یان شیرینى و ئاوه‌دا به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى سووده‌كانى بگات به‌له‌ش.
دووه‌م: سیر، سیر ئاستى كۆڵیسترۆڵى خراپ كه‌م ده‌كاته‌وه و په‌ستانى خوێن ئاسایى ده‌كاته‌وه، رێگه له گیرانى خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت، به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان سیر ته‌نانه‌ت له مه‌رگ رزگارت ده‌كات، رێگه له زۆر به‌رزبوونه‌وه‌ى كالیسیۆم ده‌گرێت و ریخۆڵه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و دژه میكرۆبێكى به‌هێزه. رۆژانه یه‌ك بۆ دوو ده‌نك سیرى خاو بخۆ یان ئه‌گه‌ر بههێزكهرت به‌كارهێنا له‌برى سیر باشتر وایه ئاللیسین به‌كاربهێنرێت به‌هه‌مانشێوه‌ى سیر پێكهاته‌یه‌كى چالاكه.
سێیه‌م: هه‌نار، یه‌كێك له سووده‌كانى هه‌نار ئه‌وه‌یه كه سیسته‌مى خوێن له زیانه‌كانى ئۆكسان ده‌پارێزێت و رێ له مه‌ینى خوێن و چه‌ورى ده‌گرێت له خوێنبه‌ره‌كاندا، هه‌روه‌ها یارمه‌تى به‌رهه‌مهێنانى ئۆكسیدى ئازۆتى ده‌دات له خوێندا.ئه‌م ئۆكسیده خوێنبه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه و په‌ستانى خوێن رێكده‌خات.
چواره‌م: كونجى، سه‌لمێنراوه له‌رووى پزیشكیه‌وه كه كونجى توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى بادار و نه‌خۆشیه‌كانى دڵى هه‌یه.به‌مه‌ش رێگه له ره‌قبوونى ده‌ماره‌كانى خوێن ده‌گرێت و خوێنبه‌ره‌كان باشتر ده‌كات.
پێنجه‌م: زه‌رده‌چه‌وه، زه‌رده‌چه‌وه پۆلپههنۆڵى تێدایه كه ناسراوه به كوركۆمین كه ته‌ندروستى دڵ باشتر ده‌كات و رێ له زیان گه‌یاندن به خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت به‌تایبه‌تى گیرانى خوێنبه‌ره‌كان.