نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسروور بارزانی، بەبۆنەی کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دهكرێت لهلایهن سەرۆکی ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا.
وهك لەنامەى پیرۆزبایى ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەدا هاتووە: "ئێمە زۆر دڵخۆشین و شانازی دەکەین بە کاندیدکردنت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوە رۆڵێکی کاریگەریتان لە پەرەپێدان و پەرەسەندنی ڕۆڵی لاوان لە کوردستاندا هەبووه".
خافێر هۆرتادۆ میرا، سەرۆکی رێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا "DEMYC" نووسیویەتی، لە بوونت بە هاوڕێیەکی زۆر نزیکی گەنجانی سیاسی ئەوروپا زۆر سەرکەوتوو بوویت، ئێمە دەمانەوێت پشتگیری زۆری خۆمان بۆ جەنابت دەرببڕین و هیوای باشترینت بۆ دەخوازین له ئهركهكانت له داهاتوو وهك سهرۆكى حكوومهتى نوێى ههرێمى كوردستان".
ڕۆژى شهموو یهكى كانوونى یهكهم، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاندید کرد و بڕیارە شاندێکی پارتی بەم نزیکانە بۆ پێکهینانی حکوومەتی داهاتووی کوردستان سەردانی لایەنەکان بکات.