فیلمه نوێیه‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی بۆڵیوود "شارۆخان" كه له دنیای بۆڵیوود و میدیاكانیدا زۆرترین رێكلامی بۆ كرا، كه‌چی دوای پێشاندانی له كۆتایی دوا مانگی 2018، له‌ڕووی داهاته‌وه تووشی داكشانێكی زۆر گه‌وره بووه كه له چاوه‌ڕێی چاودێرانی بواره‌كه نه‌بووه. تا ئێسته‌یش له‌و داكشانه به‌رده‌وامه.
پێگه‌ی "هیاماگ" كه سه‌ر به بۆڵیووده بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا له فیلمه نوێیه‌كه‌ی ئه‌كته‌ری ناوداری بۆڵیوود شارۆخان به‌ناوی "زیرۆ"، ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه بوو كه داهاته‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی داكشاندایه.
به‌پێی گوته‌ی زۆرینه‌ی چاودێرانی بواره‌كه كه بۆ میدیاكانی بۆڵیوود قسه‌یان كردووه، داكشانی داهاتی فیلمه‌كه بۆ ئه‌وان، تووشی شۆكی كردوون.
روونی كردووه‌ته‌وه كه له سێ رۆژی پێشاندانی فیلمه‌كه، داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته حه‌وت ملیۆن و 117 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه ئه‌وه زۆر كه‌مه. له رۆژی یه‌كه‌مدا دوو ملیۆن و 867 هه‌زار دۆلار بووه. له رۆژی دووه‌مدا گه‌یشتووه‌ته دوو میلۆن و 42 هه‌زار دۆلار. له رۆژی سێیه‌میشدا داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 597 هه‌زار دۆلار.
به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه فیلمه‌كه له ماوه‌ی سێ رۆژی پێشاندانیدا به‌ده‌ستی خستووه، له چاوه‌ڕێی چاودێرانی بواره‌كه نه‌بووه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌بری سوود، فیلمه‌كه زیاتر زیان بكات كه ئه‌مه‌یشیان بۆ فیلمه‌كانی شارۆخان كه زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌یه، جۆرێكه له كاره‌سات.
شارۆخ تاج محه‌مه‌د خان له ساڵی 1965 له شاری نیودلهیی هیند له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایك بووه كه باوكی خاوه‌نی كارگه‌ی رۆن بووه و دایكیشی پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له كۆتایی هه‌شتاكاندا هاتوه‌ته بواری هونه‌ر و وه‌ك ئه‌كته‌ر له دراماكانی ته‌له‌ڤزیۆندا ده‌ركه‌وتووه. دوای مردنی باوك و دایكی، چووه‌ته شاری بۆمبای و له یه‌كه‌مین فیلمی به‌ناوی DIL AASHNA HAI، وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌ما ده‌ركه‌وت.
دواتر شارۆخان وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆڵیوود بووه خۆشه‌ویستی خه‌ڵك كه تا ئێسته خاوه‌نی ده‌یان فیلمه، به‌ڵام فیلمه‌كانی "Idiot” و"Raju Ban Gaya Gentleman” و"Baazigar” و"Anjaam” و"Kuch Kuch Hota Hai” و"Devdas” و"My Name Is Khan” و"Love Breakups Zindagi” له فیلمه ناوداره‌كانی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ن.