له ساڵی 2018دا ژماره‌یه‌ك له ناودارانی دنیا كه زۆرینه‌یان هونه‌رمه‌ندن، ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێنا و قۆناغی سهڵتییان به‌جێهێشت. پێگه‌ی "ئیلاف" له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به چه‌ندان ناو داوه و وێنهكهیانی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌كه یه‌كه‌مین ناوی به شازاده هاری كه شازاده‌ی به‌ریتانیایه و له‌گه‌ڵ مێگڵ مێركڵ هاوسه‌رییان پێكهێناوه. به‌دوایدا ناوی كفین ماك كید و ئاریاڵ گۆڵدراس هاتووه كه ئاهه‌نگی هاوسه‌رییان له 2018دا ساز داوه.
جۆن ستاموس و كاتلین ماكهیو ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێناوه و دواتر پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌ناوی ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئێمی شۆمه‌ر و كریس فیشه‌ر داوه كه به‌هه‌مانشێوه له 2018دا هاوسه‌رییان پێكهێناوه.
شازاده ئۆجینی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جاك برۆسكبانك وه‌ك هاوسه‌ر به یه‌كتر گه‌یشتن و به‌دوایاندا خاتوونه ئه‌كته‌ری هیندی بریانكا چۆبرا و گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی نی‌ك جۆناس هاوسه‌رییان ئه‌نجام دا.
خاتوونه ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی ئیمیلی فانكامب و جۆش بۆمان وه‌ك هاوسه‌ر به‌یه‌كتر گه‌یشتن، هه‌روه‌ها خاتوونه سه‌ماكاری به‌ریتانی ئیما سلاته‌ر و ساشا فاربه‌ر ژیانی هاوسه‌رییان له 2018دا پێكهێنا.
سبیستیان بیر ماكلاردی ئه‌كته‌ر و خاتوونه نمایشكاری ئه‌مه‌ریكی ئیمی راتجكۆسكی وه‌ك هاوسه‌ر به‌یه‌كتر گه‌یشتن، دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی به ناوی خاتوونه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی مێلی سایرس و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌كته‌ری ئوسترالی ولیام هامسوورس داوه كه له 2018دا وه‌ك هاوسه‌ر به‌یه‌كتر گه‌یشتن.