تا ئه‌وكاته‌ی گه‌نجی، كه‌متر بایه‌خ به جۆره‌كانی خواردن ده‌ده‌یت و زیاتر به‌پێی حه‌زه‌كانت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت، به‌ڵام پێگه‌ی "فه‌رفیش" هه‌واڵێكی ته‌ندروستیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئامۆژگاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ته‌مه‌نیان 50 ساڵیی تێپه‌ڕاندووه و پێی وایه گرنگه مرۆڤ له‌و قۆناغه‌دا بایه‌خی زۆر به جۆری خواردنه‌كان بدات.
زۆر گرنگه له‌و ته‌مه‌نه‌دا رۆژانه یه‌ك سێ‌و بخۆیت، چونكه خواردنی سێ‌و ئاستی شه‌كر له خوێندا رێك ده‌خات و له پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ده‌یپارێزێت و سوودی زۆری بۆ رێكخستنی كۆلیسترۆڵ هه‌یه. زۆرترین ڤیتامینی "سی" له سێودا هه‌یه.
له‌و قۆناغه‌دا گرنگه به‌رده‌وام گێزه‌ر بخۆیت. ده‌توانی به‌خواردنی گێزه‌ر پارێزگاری له پێستی رووخسار بكه‌یت و له‌گه‌ڵیدا پارێزگاری له چاو و ناوده‌م ده‌كات. هاوكات به‌خواردنی گێزه‌ر، ئاستی كۆلیسترۆڵ رێك ده‌خرێت.
خواردنی هه‌رمێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی 50 ساڵییان تێپه‌ڕاندووه زۆر گرنگه، رێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامینی "سی"ی تێدایه و تژییه له پۆتاسیۆم.
قه‌یسی- زه‌رده‌لوو به‌هه‌مانشێوه خواردنی زۆر پێویسته، قه‌یسی له ڤیتامینی "ئی" پێك دێت كه رێ نادات ماده‌ی ئاسن له جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌م بكاته‌وه، هاوكات بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی زۆر گرنگه.
فه‌راوله‌یش میوه‌یه‌كی زۆرباشه بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نی 50 ساڵی، ڤیتامینی "سی" له فراوله‌دا زۆره، قۆناغی پیری دوا ده‌خات و كۆلیسترۆل له جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه.
خواردنی كووله‌كه به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه زۆر گرنگه، ڤیتامیته‌كانی "ئه‌ی و سی و ئی" تێدایه، سودێكی زۆری بۆ دڵ و ئێسك هه‌یه.