خاتوونه ئه‌كته‌ری جه‌زائیری "ریم غه‌زالی"كه له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كه‌دا ناوێكی دیاره، هه‌ڕه‌شه له ئابڕووی ده‌كرێ و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به‌ناویه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و بێت.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ئابڕووچوونی ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی سێكسیی بڵاو كراوه‌ته‌وه گوایه ئه‌وه‌ی له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ریم غه‌زالییه، خه‌ڵكێكی زۆریش پێیان وایه ئه‌و ژنه‌ی له گرته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، به غه‌زالی ناچێت و ئه‌وه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه مه‌به‌ستیه‌تی ئابڕووی ببات.
به‌پێی ئه‌و گرته‌یه‌ی له یوتیوب بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنێك و گه‌نجێك له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا خه‌ریكی كرده‌ی سێكسن، له‌سه‌ری نووسراوه ژنه‌كه "ریم غه‌زالی"یه، له‌كاتێكدا رووخساری ژنی ناو گرته‌كه به غه‌زالی ناچێت.
له‌وباره‌یه‌وه ریم غه‌زالی بێده‌نگیی شكاند و رای گه‌یاندووه، "ئه‌وه‌ی له گرته‌كه ده‌بینرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و نییه، هاوكات ئه‌و بایه‌خێكی زۆر به ئابڕووی خۆی ده‌دات و ئاماده نییه بۆ ناوبانگ قوربانی به‌خۆی و ئابڕووی بدات".
دوای ئه‌وه‌ی ریم غه‌زالی زنجیره درامای "بوقرون"ی به‌رهه‌م هێنا و خۆیشی رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا بینیوه، پڕوپانگه‌نده‌ی زۆری بۆ ده‌كرێت، به‌پێی پێگه‌كه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌یه یه‌كێكه له پڕوپاگه‌نده‌كان.
ریم غه‌زالی خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداری جه‌زائیرییه و له چه‌ندان دراما و زنجیره‌دراما و شانۆدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه.