به‌پێی هه‌واڵێك كه نووسه‌ر فه‌ره‌یدوون سامان له لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م، ده‌هێنه‌ری ناوداری بواری شانۆ "ته‌ڵعه‌ت سامان" تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووه و گیانی له ده‌ست داوه.
ته‌ڵعه‌ت سامان یه‌كێك له ده‌رهێنه‌ره زۆر ناوداره‌كانی كوردستانه و خاوه‌نی ده‌یان شانۆییه و كاری بۆ زۆرینه‌ی شانۆكارانی هه‌ولێر و سه‌رجه‌م كوردستان كردووه و هاوکات سەرۆکی کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردی بوو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌زگه‌ی "وشه" هاوخه‌می خۆی بۆ ماڵباتی سامانییه‌كان ده‌رده‌بڕێت و سڵاو بۆ رۆحی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه ده‌نێرێ.
ته‌ڵعه‌ت سامان كە دوێنێ لە تەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، خاوەنی چەندان به‌رهه‌م و كاری هونه‌ری بووە، لەوانەش: زنجیره درامای كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چوغ، شانۆگه‌رییه‌كانی قه‌ڵای دم دم، مهم و زین، شاری ئه‌وین و حه‌مه‌دۆك.