له 15 رۆژی یه‌كه‌می ساڵی 2019دا، چه‌ند گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بی له یوتیوبدا زۆرترین بینه‌ریان هه‌بووه، بۆیه پێگه‌ی "
فه‌رفیش" له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به پێنج گۆرانی له‌وانه كردووه.
گۆرانیی "مافیا" كه هونه‌رمه‌ندی میسری محه‌مه‌د ره‌مه‌زان گوتوویه‌تیه‌وه، له ماوه‌ی 15 رۆژدا له یوتیوب 27 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه. ئه‌و گۆرانییه له شیعری ئیسلام شندی و میلۆدیی ئیسلام ئه‌بیه‌زه. یاسر سامی ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه‌ی بووه.
"وجه الهوى" گۆرانییه‌كی مه‌حموود عه‌سیلییه و له ماوه‌ی 15 رۆژدا چوار ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه. ئه‌و گۆرانییه له شیعری ئه‌میر مورته‌زا و میلۆدیی عه‌سیلی خۆیه‌تی.
فه‌زل شاكریش به گۆرانیی "مع السلامه" توانیویه‌تی سێ ملیۆن بینه‌ر له خۆی كۆ بكاته‌وه. گۆرانییه‌كه له شیعری محه‌مه‌د ره‌فاعییه و میلۆدیی وه‌لید سه‌عده.
گۆرانیبێژ رامی جه‌مال به گۆرانیی "ئه‌لبه‌رد" توانی یه‌ك ملیۆن بینه‌ر گویی لێ بگرن. ئه‌و گۆرانییه له شیعری ئه‌حمه‌د مه‌رزووق و میلۆدیی محه‌مه‌د یه‌حیایه. كلیپه‌كه‌ی له ده‌رهێنانی كه‌ریم نه‌جیبه.
دواتریش گۆرانیی "عایشین"ی خاتوونه هونه‌رمه‌ند ئامال ماهر له ماوه‌ی 15 رۆژدا نیو ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه. ئه‌و گۆرانییه له شیعری نادر عه‌بدوڵایه و میلۆدیی تامر عه‌لییه.