ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌ كارتی نیشتمانی وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌م به‌رواره‌ به‌ دواوه‌ ناتوانێ وه‌ری بگرێ

:: AM:11:44:17/01/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتییەكی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات كە هاووڵاتییان پێویستە لە ماوەی پێنج مانگ سەردانیان بكەن دەنا خۆیان بەرپرسن دەبن، چونكە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نامێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی كانوونی دووەم، كەیفی عومەر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەنامە و نشینگەی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر رای گەیاند، بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمان داوا لە هاووڵاتییان دەكەین كە بێن كارتی نیشتمانی دەربكەن و كارەكانیان خێرا بكەن.

گوتەبێژی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان گوتی، هۆشدارییەكەمان لە كاتێكدایە دواین وادە بۆ مانەوەی بەڕێوەبەرایەیتیەكانی ناسنامەی باری شارستانی تا 1/6/2019 دەبێت و كاركردنیش بەرەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی تا ساڵی 2023 دەبێت لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

ئەو بەرپرسەی ڕەگەزنامە ئەوەشی ئاشكرا كرد، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بكەن بۆ تەواوكردنی كارەكانیان، هەروەها پێویستە مامەڵەكانیان و تەواو بكەن بۆ ئەوەی لە دامەزراوەكان دووچاری كێشە نەبن لە بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆ مامەڵەكانیان.

ئاماژەی دا، لە ساڵی 2018 بۆ مامەڵكردن  15 هەزار و 150 كەس لە هەولێر و 48 هەزار و 612 كەس لە پارێزگای سلێمانی، هەشت هەزار و 979 كەس لە دهۆك مامەڵەی كارتی زانیارییان كردووە.



وشە - رامیار جەواد