ئەو راهێنانە وەرزشیانەی توانای سێكسكردن زیاد دەكەن

:: PM:07:40:17/01/2019 ‌

پرۆسەیەكی سەركەوتووی سێكس بریتییە لە گەیشتنی هەردوو رەگەز بە تێربوون، بەڵام زۆرجار پرۆسەكە ئەوەندە ناخایەنێت تا بگاتە ئەو ئاستە، یەكێك لە هۆكارەكان نەبوونی لیاقە یان توانای پێویستی جەستەییە، بۆ نموونە لاوازیی ماسوولكەكانی ناوچەی قەدی مرۆڤ و ماندووبوونیان بەر لە گەیاندنی بەرانبەرەكە بە تێربوون، ئەو كارەیش وا دەكات كە مرۆڤ بە گشتی پارێزگاری لە توانای جەستەیی خۆی بكات لە رێگەی ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سێكسی سەركەوتووانە.

توێژینەوەكان ئاماژە بۆ كاریگەری ئەرێنی راهێنانە وەرزشییەكان بۆ سەر توانای سێكسكردن دەكەن بەتایبەتی لە پیاواندا، ئەوان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەو پیاوانەی وەرزش كەمتر دەكەن كێشەی زیاتری توانای سێكسكردنیان هەیە، هاوكات راهێنانەكان جیاوازن لە كاریگەریان و هەیانە كاریگەرترە، بۆیە لە خوارەوە چوار چۆر وەرزش باس كراوە كە سوودیان بۆ بەرزكردنەوەی توانای سێكسكردن هەیە: 

1-راهێنانەكانی بنی حەوز، بەهێزكردنی ماسوولكەكانی قووڵایی یان بنی حەوز و ناوچەی دەوروبەری ئەندامی زاوزێ و كۆم سوودی زۆرە كە دەتوانرێت لە رێگەی راهێنانی "كیغل"ەوە بەهێز بكرێن.

2-راهێنانەكانی ناوچەی قەد، واتە راهێنانی ماسوولكەكانی ناوەڕاستی لەش وەك راهێنانی سك و فشاركردن و جێگیربوون لەسەر سەرە پەنجەكانی پێ و باسكەكانەوە یان بلانك، بەتایبەتی تەنیشتە جێگیربوون. 

3-راهێنانی كاردیۆ، ئەو راهێنانە تێكڕای لێدانی دڵ زیاتر دەكات و دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن بۆ كاتەكانی تر بەتایبەتی لەكاتی چالاكی سێكسیدا، هەروەها چەند توێژینەوەیەك دەریان خست كە ئەنجامدانی راهێنانی ئیرۆبیك كاریگەرە بۆ چارەسەركردنی كێشەی لاوازی رەقبوونی ئەندامی نێرینە. بۆ ئەوەیش دەتوانی بە رۆیشتن دەست پێ بكەیت تا راكردن و بەكارهێنانی ئامێرەكانی وەرزشی لە هۆڵەكان، گرنگ چالاكییەكە كە لێدانی دڵ زیاد بكات.

4-راهێنانی هاوسەنگی، چەند راهێنانێك هەن كە یارمەتیت دەدەن بۆ پارێزگاریكردن لە هاوسەنگی و جێگیری لەش كە زۆر پێویستە لەكاتی پرۆسەی سێكسیدا، كە ئەو راهێنانانە ئەو ماسولكانە بەهێز دەكەن كە پێویستە لە پرۆسەكەدا و زیادركردنی هاوئاهەنگی لە نێوانیان و دابینكردنی هاوسەنگییەك لە جووڵانەوەی لەشدا، بۆ نموونە "سەركەوتنی شاخ"، یەكێكە لەو راهێنانانە. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل