چەند چارەسەرێكی سروشتی بۆ لابردنی چەوری جگەر

:: PM:09:20:22/01/2019 ‌
چەوری جگەر گرفتێكە كە تووشی زۆر كەس دەبێتەوە نزیكەی یەك ملیۆن كەس لەدنیادا بەدەست چەوری جگەرەوە دەناڵێنن ئەمەیش بۆ شێوازی ژیانی ناتەندروست و خۆراكی ناتەندروست و بەكارهێنانی كحوول و چەند نەریتێكی تری رۆژانە دەگەرێتەوە.

لێرەدا باس لە گرنگترین ئەو رێگایانە دەكەین كە یارمەتی لابردنی چەوری جگەر دەدات.
یەكەم: سركەی سێو، كاتێك باس لەچەوری جگەر دەكرێت پێویست ناكات تەنیا بیر لە خواردنی دەرمان و پزیشك بكرێتەوە، بەڵكو چەندان پێكهاتەی سروشتی هەن كە چەوری جگەر دەتوێننەوە وەك سركەی سێو كە زۆرترین بەكارهێنەری هەیە چەندان سوودی هەیە بۆ لەش یەكێك لە سوودەكانی ئەوەیە كە چەوری جگەر دەتوێنێتەوە، تەنیا پێویستت بە كەوچكێك سركەی سێو دەبێت لەگەڵ كووپێك ئاوی شیلەتێن رۆژی دووجار پێش خواردنی ژەمەكان بیخۆرەوە.

دووەم: زەردەچۆ، دەتوانرێت زەردەچۆ وەكو بەهاراتێك لە خۆراكی رۆژانەدا بەكاربهێنرێت، چونكە برێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە دەتپارێزێت دژی چەوری جگەر. زەردەچەوە یان زەردەچۆ یەكێكە لەو خۆراكە بەهێنانەی كە سیستەمی هەرسی باشتر دەكات و دەتوانرێت وەكو بەهێزكەرێك بەكاربهێنرێت یان دەتوانرێن [¼] كەوچكێكی چا زەردەچەوە لەگەڵ شیری گەرم یان ئاو تێكەڵ بكە و پاشان كەمێك بیكوڵێنەو دواتر بخورێتەوە.

سێیەم: كێشت ئاسایی بكەرەوە، رەگەز و كێش و تەمەن كاریگەری هەیە لەسەر دروستبوونی چەوری جگەر، بۆیە پێویستە كێشی لەشت بەئاسایی بهێڵیتەوە و ئەو خۆراكانە كەم بكەرەوە كە برێكی زۆر چەوری تێدایە زیاتر میوە و سەوزە بخۆ بۆ ئەوەی كێشت بە دروستی بمێنێتەوە.
چوارەم: جگەرت لە ژەهر پاك بكەرەوە، ئەگەر هەستت بە كۆبوونەوەی ژەهر كرد لە جگەرتدا و جگەرت بە باشی كاری نەكرد ئەوە لەشت برێكی زۆر ژەهری هەڵگرتووە، بۆیە پێویستە لەش لە ژەهر پاكبكرێتەوە ئەو خۆراكانە بخۆ كە یارمەتی كردنەدەرەوەی ژەهری لەش دەدەن.

پێنجەم: لیمۆ، خواردنی لیمۆ یان شەربەتی لیمۆ رێگایەكی باشە بۆ كەمكردنەوەیی چەوری جگەر، چونكە برێكی زۆر ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی جگەر دەدات تا گلوتاتهیۆن بەرهەم بهێنێت ئەمەش یارمەتی باشتركردنی كارەكانی جگەر دەدات و بەشێوەیەكی خێراتر چەوری جگەر دەتوێنێتەوە.




وشە - ئاوات ئازاد