گۆرانیبێژى لاو "هەردی سەلامی" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام بەرهەمێکی نوێ بە ناوی "نەفرەت" بڵاو كردووه‌ته‌وه و به هه‌وادارانى ڕاگه‌یاندووه كه لە ئایندەیەکی نزیکدا به شێوه‌ى كلیپ بڵاوى دەکاتەوە.
هەردی سەلامی هه‌ر وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى به بەنوێترین کاری هونەری خۆی کردووە کە گۆرانییەکە بە ناوی "نەفرەت"، هەروەک ئاشکرایشى کردووە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم بەرهەمەی بڵاو دەکاتەوە، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵى 2دا 2018 لەگەڵ ڕەنوی گۆرانیبێژ گۆرانی "بۆتۆ ئەژیم"یان بەشێوەی دوێت و بەستایلێکی جیاوازتر بڵاو کردەوە.
له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كه كه‌مترین زانیارى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى نه‌فره‌ت بڵاو كردووه‌ته‌وه هه‌وادرانى چاوه‌ڕێى به‌رهه‌مێك ده‌كه‌ن ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره دروست بكات.
هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لە دایك بووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.