له نوێترین پۆستیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ئه‌ڤین ئاسۆ پێشكه‌شكاری دیاری كورد ئاشكرای كردووه كه له ناسینی كه‌سێك په‌شیمانه.
ئه‌ڤین ئاسۆ پێشكه‌شكاری پڕۆگرامی "ئه‌ڤین ژن و ژیان" له كه‌ناڵی نێت تیڤی، نوێترین پۆستی به وێنه‌یه‌كی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كردووه، تێیدا نووسیویه‌تی: له ناسینی ئه‌و گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانم بوو.
ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌ڤین هه‌رایه‌كی زۆری له‌ناو میدیاكان دروست كردووه و ده‌نگی داوه‌ته‌وه، پرسیاری لێ كراوه كه ئه‌و له كێ په‌شیمانه، چونكه خۆیشی هه‌مان پرسیاری له هه‌وادارانی كردووه و ئه‌وه‌ی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌ڤین ئاسۆ له‌دایكبووی 24ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1986، كچه پێشكه‌شكارێكی كورده و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، هه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری پێشكه‌شكاریی و له چه‌ندان كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیدا پڕۆگرامی خێزانیی پێشكه‌ش كردووه، ئێسته‌ش له كه‌ناڵی نێت تیڤی پڕۆگرامی "ئه‌ڤین ژن و ژیان" پێشكه‌ش ده‌كات.