جۆرج نه‌سر كه له هونه‌ری عه‌ره‌بیدا به باوكی رۆحیی سینه‌مای لبنان ده‌ناسرێته‌وه، دوێنێ چوارشه‌م له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و بڕیاره ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به خاك بێته سپاردن.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جۆرج نه‌سر یه‌كێك له ده‌رهێنه‌ره زۆر ناوداره‌كانی عه‌ره‌به و له سینه‌مای لبنانیدا وه‌ك هێمایه‌كی گه‌وره ته‌ماشا ده‌كرێ، بۆیه هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و بواره پێیان وایه مردنی نه‌سر، زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ سینه‌مای لبنانی.
جۆرج نه‌سر له ساڵی 1957دا به فیلمی "الى این- بۆ كوێ" به‌شداریی له فێستیڤاڵی "كان" كردووه، له ماوه‌ی 60 ساڵدا تا ئێسته چه‌ندان جار به‌شداریی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی كردووه كه ئه‌و فیلمه زۆرینه‌ی گرته وێنه‌كانی له ناوچه شاخاوییه‌كانی لبنان هاتوونه‌ته گرتن.
نه‌سر له ساڵانی په‌نجاكاندا چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و له لۆس ئه‌نجیلۆس بواری سینه‌مای خوێندووه و له ستۆدیۆكانی هۆڵیووددا راهێنانی كردووه كه له ماوه‌ی ساڵێك، هه‌فتانه هه‌شت فیلمی سینه‌مایی بینیوه. له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لبنان، بۆ ساڵانێك خه‌ریكی وانه‌گوتنه‌وه له‌و بواره‌دا بووه.
محه‌مه‌د سه‌باح كه یه‌كێك له قوتابییه‌كانی نه‌سره، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بۆ مردنی مامۆستاكه‌ی نووسیویه‌تی، "ماڵئاوا ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشه‌ویستیی سینه‌مات له دڵماندا رواند. ماڵئاوا جۆرج نه‌سر".
ئه‌نتوان واكدیش كه یه‌كێك له ده‌رهێنه‌ره‌كانی بواری سینه‌مایه، فیلمێكی دیكیۆمێنتاری له‌باره‌ی جۆرج نه‌سره‌وه ئاماده كردووه، ده‌ڵێ نه‌سر گرنگترین ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی بووه، به‌شداریی دوو فیلمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له فێستیڤاڵی "كان"، توانی رۆشنایی سینه‌مای لبنانی له دنیادا ده‌ربخات. بۆیه ئه‌و ته‌نیا ده‌رهێنه‌رێكی لبنانی نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌رهێنه‌رێكی جیهانی بووه.