ماوه‌یه‌كه كاردینا سپی، خانمه شاعیر و ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وه‌ك یه‌كه‌م كچ ڕێكلام بۆ ده‌رمانى شوێنى هه‌ستیارى ژنان ده‌كات، له گهڵیشى چه‌ند وێنه‌یه‌كی ورووژێنه‌رى خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات.
ئه‌مجاره هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه، له جاران جوانتر و گه‌نجتر ده‌ركه‌وتووی، شێوازی ماكیاجه‌كه‌ت سه‌رنج ڕاكێشه، به‌ڵام به‌هۆى جووڵه وروژێنهرهكانى زۆرترین قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاردینا سنوورى ڕێكلام كردنى له‌به‌رانبه‌ر په‌یدا كردنى پاره شكاندووه و ئاماده‌یه ڕێكلام بۆ زۆر شت بكات كه كچانى كورد به مه‌ترسیی ده‌زانن و ناتوانن ڕێكلامى بۆ بكه‌ن.
كاردینا ماوه‌یه‌ك وێنه‌كان به ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌گرێت كه ته‌نیا دواوه‌ى جه‌سته‌ى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌یش وه‌ك ئه‌وه‌ى ڕێكلام بۆ ده‌رمانێك ده‌كات كه هه‌ندێك شوێنى هه‌ستیارى خانمان گه‌وره ده‌كات و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه خۆیشى به‌كارى هێناوه.
ئه‌م خانمه له ماوه‌ی ڕابردوودا گه‌لێك كاری له بواری ئه‌كته‌ری و نواندندا كردووه، ئه‌و له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامای كوردی به‌شدار بووه. هاوکات یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره شۆخانه‌ی كه به جوانییه‌كه‌ی خۆی هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه و توانیویه‌تی هه‌وادارێكی زۆر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
كاردینای سپی، خوشكی كریستاڵی گۆرانیبێژه، سه‌ره‌تا وه‌ك شاعیر ناوی ده‌ركرد، پاشان چووه ناو كاری نواندنه‌وه و به‌شداری له چه‌ند فیلمێكدا كردووه و وه‌ك یه‌كه‌م كچی كورد كه ماچی له سینه‌مادا كردبێ، ده‌ناسرێت.