به به‌شدارى وه‌رزشكاران و گه‌شتیاران، چالاكیه‌كانى ڤێستیڤاڵى "هه‌فته‌ى سپى خلیسكانى سه‌ر به‌فر" له شارۆكه‌ى پێنجوێن ده‌ستی پێ كرد و بڕیاره بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام بێت و چه‌ندان كه‌س و میوان و قوتابى و ئاره‌زوومه‌ندان له‌ناوه‌و و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به‌شدارى تیا بكه‌ن.
وه‌رزشى خلیسكانى سه‌ر به‌فر، یه‌كێكه له وه‌رزشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكیشه ئه‌م وه‌رزشه له دواى بارینى به‌فرێكى زۆر، له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن به‌شێوه‌ى چالاكیه‌كانى ڤێستڤاڵ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ى بۆ ته‌رخانده‌كرێت و خه‌ڵكێكى زۆر دێنه ناوچه‌كه و به‌شدارى تیا ده‌كه‌ن.
وێنه‌كان: ڕێبین پێنجوێنى