شێرپەنجەی پڕۆستات یان Prostate cancer، پرۆستات ڕژێنێکە کە دەکەوێتە ژێر میزڵدان و پێشەوە و دەورەی بۆری میز دەدات ئەو بۆریەی کە میز لە میزڵدان دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی لەش، ڕژێنی پرۆستات شلەیەک دروست دەکات کە بەشێک لە شلەی تۆواو پێک دەھێنێت.
شێرپه‌نجەی پرۆستات کاتێک ڕوو دەدات کە خانە سروشتییەکانی ئەو ڕژێنە دەگۆڕێن بۆ خانەی شێرپەنجەیی و بەشێوەیەکی ناتەندروست گەشە دەکەن و زۆر دەبن. ئەو شێرپەنجەیە زۆربەی جار لەو پیاوانە دروست دەبێت کە تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵە. لەگەڵ ئەوەی شێرپەنجەی پرۆستات زۆرە لە پیاوان، کەم پیاوی تووشبوو بەو شێرپەنجەیە دەمرن، چونکە ئەو شێرپەنجەیە زۆر جار بە شێوەیەکی لەسەرخۆ گەشە دەکات.
یه‌كێك له توێژینه‌وه سه‌یره‌كان كه تا ئێسته كراوه ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ئەو پیاوانەی لەماوەی ژیانی گەنجیان زۆرتر سێکس دەکەن، لە داهاتوو کەمتر تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات دەبن.
نیشانەکانی لە سەرەتای نەخۆشیەکە، زۆر جار شێرپەنجەی پرۆستات ھیچ نیشانەیەک دروست ناکات، بەڵام ئەگەر بیکات لەوانەیە ھەر ئەو نیشانانە دروست بکات کە بەھۆی گەورەبوون و ئەستووربوونی پرۆستات دروست دەبن.
ئەو نیشانانەیش بریتیین لە زیاتر میز کردن لە سروشتی کەسەکە و کەمبوونەوەی ھێزی دەرچوونی میز لە لاشە، بۆیە ئەگەر پیاوێک ئەو نیشانانەی لێ دەرکەوتن پێویستە سەردانی دکتۆر بکات.
جاری وا ھەیە شێرپەنجەی پرۆستات پێش ئەوەی ئەو نیشانانەی سەرەوە دروست بکات، دەگوازرێتەوە بۆ ئێسکەکانی لەش و ئازار لە ئێسکەکان دروست دەکات، بۆ نموونە ئێسکەکانی حەوز یان پشت، بێگومان ژانی زۆری ئێسک پێویستی بە پشکنین ھەیە.
ئه‌م خۆراكه ته‌ندروستییانه‌ى ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات:
1. كەلەرم یەكێكە لەو سەوزانەی، كە سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە و دەتپارێزێت لە نەخۆشی، هەروەها خواردنەوەی ئاوی كەلەرم دەنێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپه‌نجه‌كان به‌تایبه‌ت خواردنەوەی ئاوی كە لەرم بەشێوەیەكی ڕۆژانە دەتپارێزێت لە نەخۆشی پڕۆستات و شێرپەنجەی پڕۆستات.
2. لێكۆڵه‌رانی زانكۆی هارڤاڵ له بۆستۆن، توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه كه له 47 هه‌زار پیاوی سه‌رووی 26 ساڵی پێكهاتووه كه شه‌ش هه‌زار و 800 پیاو تووشیی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات بووبوون، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریانخست كه گوێز خێرایی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كانی پڕۆستات كه‌م ده‌كاته‌وه.
شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات یه‌كێكه له باوترین شێرپه‌نجه‌كان له‌ناو پیاواندا، کاتێک لەپاش پشکنین ئەم نەخۆشیە دەردەکەوێت نەخۆشەکە تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەکات، شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بە هێمنی گه‌شه ده‌كات و له سه‌ره‌تادا ته‌نیا له‌ناو پرۆستات ده‌مێنێته‌وه، هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات به هێواشی گه‌شه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه چاره‌سه‌رێكی كه‌می پێویست بێت، بەڵام جۆره‌كانی تری زۆر چالاكن زوو بڵاو ده‌بنه‌وه.