خاتوونه گۆرانیبێژی لبنانی نانسی عه‌جره‌م، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی "پزیشكی ددان فادی ئه‌لهاشم" خاوه‌نی دوو كچ بوون و به‌مدواییه دووگیان بوو و كچێكی تری هێنایه دنیاوه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش"ی هونه‌ریی كه پێگه‌یه‌كی میسرییه، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی نانسی عه‌جره‌مه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و موژده‌ی له‌دایكبوونی كچێكی له‌و خاتوونه به هه‌وادارانی داوه و ناوی لێ ناوه "لیا".
به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی نانسی دووگیان بووه و له كاری هونه‌ریی دوور كه‌وتبووه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی له‌سه‌ر خه‌ت بووه، داوای لێ كردوون كه ئه‌و كچه‌ی بڕیاره بێته دنیاوه، ناوی چیی لێ بنێت؟ خه‌ڵكێكی زۆریش پێیان وابووه باشتره ناوێكی هاوشێوه‌ی كچه‌كانی تری "ئیلا و میلا" له كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی بنێت، بۆیه به‌قسه‌ی ئه‌وانی كردووه و ناوی لێ ناوه "لیا".
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له‌دایكبوونی ئه‌و كچه‌ی به‌ر له كاتی خۆیدا بووه، به‌ڵام به‌ر له دوو هه‌فته له‌دایك بوو. ئێسته نانسی و كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی دۆخی ته‌ندروستییان باشه.
نانسی عه‌جره‌م گۆرانیبێژێكی لبنانییه و له گه‌ڕه‌كی ئهلشهرفیهی به‌یرووت له ساڵی 1983 له دایك بووه و مه‌سیحییه. له ساڵی 2009دا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ پزیشكی ددان فادی ئه‌لهاشم كردووه و دوو منداڵیان هه‌یه. له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "ئه‌ستێره‌كانی دواڕۆژ" كردووه و مه‌دالیای زێڕینی وه‌ك گۆرانیبێژ وه‌رگرتووه و به‌دوایدا ده‌ستی به تۆماركردنی گۆرانیی كردووه.
له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا خوێندنی ده‌نگ و موزیكی ته‌واو كردووه و به‌دوایدا ئه‌لبوومه‌كانی "محتجالك" و "شیل عیونك عنی"ی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام له ئه‌لبوومی "یا سلام"دا وه‌ك ئه‌ستێره ناسرایه‌وه و تا ئێسته ده‌یان گۆرانیی كلیپ كردووه و وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری گۆرانیی عه‌ره‌بی ده‌ناسرێته‌وه. له ساڵی 2009دا له نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان وه‌ك باڵوێزی نیازپاكی هاته هه‌ڵبژاردن. نانسی تا ئێسته ده‌یان خه‌ڵاتی موزیك و گۆرانیی وه‌رگرتووه و چه‌ندان ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه.