كۆمپانیای جیپ له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی لاریدۆی 2019 خسته بازاڕه‌وه كه پێشووتر له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدانمایشی كردبوو و بووبوو به جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی هه‌موو دنیا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای جیپ ده‌كات و ئاماژی پێ داوه، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیپ له پێشانگاكانیدا نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری "گراند چیرۆكی" كه به لاریدۆ ناسراوه نمایش كرد ئێسته له بازاڕه‌كانی دنیا به‌رده‌سته بۆ كڕین كه دیزاینه‌كه‌ی و جوانییه‌كه‌ی شۆكت ده‌كات.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله گوتویه‌تی، لاریدۆی 2019 جیاواز له به‌ره‌هه‌مه‌كانی پێشووتر به‌دیزاینێكی جوانتر و قه‌باره گه‌وره‌تر دروست كراوه، هه‌روه‌ها له‌رووی بزوێنه‌ریشه‌وه هه‌شت پستۆن و 6.4 لیتری بۆ داده‌نێین جگه له‌وه‌یش هێزی 707 ئه‌سپی هه‌یه كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات یه‌كێك بێت له باشترین ئۆتۆمبێله‌كان و نرخه‌كه‌یشی بگاته 31 هه‌زار و 945 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تائێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.