كۆمپانیای شاومی چینی له نوێترین به‌رهه‌میدا كار له‌سه‌ر دروست كردنی یه‌كێك له باشترین جۆری مۆبایل ده‌كات كه خاوه‌ن جوانترین دیزایینه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
developers" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می شاومی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای شاومی چینی له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی دروست كرد به‌ناوی "Redmi Note 6 Pro" ه‌وه كه جیاوازه له هه‌موو مۆبایله‌كانی پێشووتری چ له‌ڕووی هێزه‌وه چ له‌ڕووی دیزاینه‌وه.
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه ئێسته له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 6.26 ئینجه، پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.8 گێگاهێرتزه له‌گه‌ڵ ڕامی چوار گێگابایت، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن سێ كامێرای ناوازه‌یه كه وێنه‌ی 4K ده‌گرن.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.