گۆرانیبێژى میللى "سەنگەر کەمال"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتوب نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەشێوەی کلیپ بە ناوی "دووری تۆ" بڵاو کردەوە، كه تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه ته‌نیا 1,451 بینه‌رى هه‌بووه ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مه بۆ گۆرانییه‌كانى سه‌رنگه‌ر به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر به‌رهه‌مه‌كانى چه‌ندان ملیۆنى تێپه‌ڕاندووه.
"دووری تۆ" نوێترین کلیپی سەنگەر کەمالە، تێکست و ئاوازی خۆیەتی و موزیک و گرافیکی میرانە، زانیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كه میکس و ماستەرینگی عەلی شەریفزادەیە، ئەفشین شوکری کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.
سەنگەر کەمال خەڵکی سلێمانییە، لە ساڵانی 2000 ەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، زیاتر بەرھەمەکانی بەشێوەی ھەڵپەرکێ پێشکەش دەکات، چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە، زیاتر به گۆرانیبێژێكى ناودارى میللى ناسراوه.