كۆمپانیای LG له نوێترین به‌رهه‌میدا ناوازه‌ترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه دیزاینێكی جیاوازی به‌كارهێناوه بۆی و پێشووتر دیزاینهینی ئه‌وای به‌كار نه‌هێناوه بۆ مۆبایله‌كانی تری ئه‌مه‌یش سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌ته‌واوه‌تی ڕاكێشاوه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای LG دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای "ئێڵ جی" دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دروست نه‌كردنی هیچ مۆبایلێك له نوێترین كاردا به‌رهه‌مێكی نوێی له جۆری "LG Q9" خسته بازاڕه‌وه كه ناوازه‌ترین دیزینی هه‌یه.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، مۆبایلی كیو نۆ شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.10 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی "Full HD" كه 1080 به 2160 پیكسڵه كارده‌كات، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 2.4 گێگاهێرتزه و ڕامی چوار گێگابایتی ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌م مۆبایله خاوبوونه‌وه‌ی نه‌بێت و به‌هێزێكی یه‌كجار زۆر كاربكات.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.