كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ رێككه‌وتووه كه ئێسته به‌كارهێنه‌ران بتوانن له‌ڕێگه‌ی په‌نجه‌مۆر و رووخساره‌وه قوفڵ بۆ به‌رنامه‌كه دابنێن و قوفڵه‌كه بكه‌نه‌وه.
به‌گوێڕه‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئه‌پده‌یتی به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ له ڕێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ نوێترین تایبه‌تمه‌ندیان دانا بۆ به‌رنامه‌كه كه ئه‌ویش قوفڵدان و كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه له‌ڕێی په‌نجه‌مۆر و رووخساره‌وه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ته‌نیا بۆ سیسته‌می ئه‌پڵ "ئای ئۆ ئێس" به‌رده‌سته و هیچ شتێكی تر نه‌گوتراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له داهاتوودا بۆ ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست ده‌بێت.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كاردێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوندیه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن، هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندی كردنی به‌كۆمه‌ڵی زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئاپه‌كه‌ی.