گۆرانیبێژ و موزیسیان "ڕێبین جەمال" له پێگهى تایبهتى خۆى له یوتیوب، نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "یاسای ئەوین" بڵاو کردەوە، تاكو ئاماده كردنى ئهم ههواڵهیش 1,484 بینهرى ههبووه.
گۆرانیەکە هۆنراوەی ئەکرەم ئەمینە، ئاوازی گۆرانیبێژ و موزیسیان "ڕێبین جەمال" خۆیهتى، لێزان قادر و نیهاد سابر کاری ئامادەکردن و دابەشکردنیان بۆ کردووە، ماستەرینگی عیماد عەلییە، کاوە موحسین کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، کارە دەنگییەکانی لە ستۆدیۆی لاوژە بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.
ڕێبین جەمال ساڵی 1971 لە كۆیە لەدایكبووە، ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ دەبێت دەستی بە كاری هونەری كردووە لە چەند بوارێكی جیاوازدا بە تایبەت لە بواری میوزیكدا، و خاوەنی چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆیەتی و كاری میوزیكی بۆ ژمارەیەك لەهونەرمەندانی كورد و بیانی كردووە، ژەنیاری ئامێری کلارنێتە.