دوگمەی start لەناو ئۆتۆمبێل بۆچی بەكار دێت؟

:: AM:08:49:06/02/2019 ‌
بەشێك لە ئۆتۆمبێلە مۆدێل نوێیەكان چەند سیستەمێكی تایبەت بە ئابووری ئۆتۆمبێلیان تێدایە وادەكەن سووتەمەنی كەم بەكار بهێنێت، دوگمەی start یەكێكە لەو هۆكارانە.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی شوبات، ئەندازیار ئەحمەد بەرزنجی بۆ خوێنەرانی "وشە" گرنگی دوگمەی start بەو شێوەیە دەخاتەڕوو، ئەم سیستەمە لە زۆربەی ئۆتۆمبێلە ئەمەریكییەكان هەیە، بریتییە لە سیستەمی كەمكردنەوەی سەرفی سووتەمەنی، واتا لە كاتی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ترافیك لایت یان لەهەر شوێنیك بۆ ماوەیەكی كاتی، ئۆتۆمبێلەكە دەكۆژێتەوە و لە كاتی هەڵگرتنی قاچت لە برێك، ئۆتۆمبێلەكە هەڵدەبێتەوە.

ئەو ئەندازیارە هۆكاری وەستانی ئەم سیستەمە لە ئۆتۆمبێلی وەك جیب شیرۆكی یان دووج دورینگۆ لە مۆدیل 2016 بەسەرەوە بۆ تێكچوونی پاتریی تایبەت بەم سیستەمە دەگەڕێنێتەوە.

هەرێمی كوردستان خاوەن زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار ئۆتۆمبێلە، ئەو ژمارە زۆرەش وایكردووە ئۆتۆمبێلی جۆراجۆری وڵاتانی تێدابێت كە خزمەتگوزاری جۆراوجۆریان تێدا هەیە.







وشە - رامیار جەواد