دووانەیەك لە هەولێر بە حەوت مانگی لە دایك بوون

:: AM:09:38:06/02/2019 ‌
نەخۆشخانەیەكی حكوومەت ئاشكرای دەكات، لە شاری هەولێر دووانەیەكی منداڵ بە حەوت مانگی لە دایك بوون و هیچ كێشەیەكی تەندروستییان نییە و براونەتەوە ماڵ.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی شوبات، نەخۆشخانەی ژنان و لە دایكبوونی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، دوو منداڵی دووانە بە 31 هەفتە لە دایك بوون لە نەخۆشخانەكەمان، لە كاتێكدا منداڵی سروشتی بە 40 هەفتە لە دایك دەبێت.

نەخۆشخانەی لە دایكبوون ئاشكرای كردووە، دوو منداڵەكە لە رەگەزی كچ و كوڕن لە نەخۆشخانە لە دایك بوون، واتا زۆر زووتر لەكاتی خۆی ئەم منداڵانە بۆ ماوەی سێ رۆژ خەوێنرابوون لە بەشی منداڵە ناكامەكانی نەخۆشخانەكەمان لەژێر چاودێری پزیشكدا بوون چونكە تەندروستیان باش نەبوو.

ئاماژە دراوە، دوای ماندووبوونێكی زۆر  ئەمڕۆ منداڵەكان بەتەندروستێكی باش دەرچوون لە نەخۆشخانە ئەوەیش بە هەوڵی پزیشكانی پسپۆڕِی منداڵان.

لە دایكبوونی منداڵ بەشێوەیەكی سروشتی پێویستی بە 40 هەفتە هەیە تا بەشێوەیەكی باش و تەندروست بێت.



وشە - رامیار جەواد