كۆمپانیای ئه‌پڵ له نوێترین ڤێرژنی ئای ئۆ ئێسدا هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات كه ئه‌م هه‌ڵه‌یه ده‌بێته هۆی ئابرۆ چوونی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌پڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ند له بواری ته‌كنه‌لۆجیای ئینته‌رنێتدا هه‌ستان به‌دانانی سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G بۆ مۆبایله‌كانیان وه‌ك كۆمپانیایه‌كانی "سامسۆنگ، شاومی و ڤیرزۆن" به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئه‌پڵ ئه‌و سیسته‌مه‌ی دانه‌ناوه و دوای ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه‌ی به‌هه‌ڵه زیاد كرد هه‌واداران و به‌كارهێنه‌را و ره‌خنه‌گران به‌هۆیه‌وه ئابروویان برد.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م هه‌ڵه‌یه له نوێترین ڤێرژندا كه "IOS 12.2" ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌هۆیه‌وه به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر پۆستیان كردووه و نووسیویانه ئه‌پڵ سیسته‌می 5G داناوه، به‌ڵام ئه‌پڵ له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی، ئه‌مه هه‌ڵه‌ی ته‌كنه‌لۆجییه و ئێمه هیچ سیسته‌مێكی نوێمان دانه‌ناوه، ئه‌مه‌یش وایكرد خه‌ڵكی گاڵته‌ی پێ بكه‌ن.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.