كۆمپانیای سامسۆنگ له پێشانگای تایبه‌تی ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانیدا نوێترین جۆر له كاتژمێری زیره‌كی نمایش كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین كاتژمێری زیره‌كی سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دروست نه‌كردنی كاتژمێری زیره‌ك له سه‌ره‌تاكانی مانگی شوبات، كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین كاتژمێری نمایش كرد.
سامسۆنگ زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه گوتی، كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی سامسۆنگ ناوی "Galaxy Sport" ده‌بێ و زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و دیزاینێكی جوان دروست كراوه و به نیازه به چه‌ند ڕه‌نگێكی جیاواز دروستی بكات، جگه له‌وه‌یش كاتژمێره‌كه تایبه‌ت ده‌بێ به وه‌رزش و چه‌ندان بواری تر كه له داهاتوودا سامسۆنگ ئاشكرا ده‌كات.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئیلیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دا دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.