دروستكرنی تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له‌لای گه‌نجانی دنیا بووه‌ته مۆدێل، زۆرن ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی بایه‌خیان به تاتۆ داوه و هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێك به‌كاریان هێناوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵه‌ی رێنووسه، به‌پێی پێگه‌ی "
فه‌رفیش"، زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كان به زمانی عه‌ره‌بی تاتۆیان كردووه و تێیدا هه‌ڵه‌ی زه‌قی رێنووس هه‌یه.
زوی سالدانا كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداره، له‌سه‌ر پێی خۆیدا تاتۆی كردووه و به عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی "اریدو اسالیا"، راستییه‌كه‌ی ده‌بوو بنووسرێت "ارید ان اسالها".
هاوكات خاتوونه ئه‌كته‌ری ناودار زوی كرافیتز له تاتۆكهیدا نووسیویه‌تی "دع الحب القاعده"، ده‌بوو بنووسرێ "دع الحب قاعده".
كریستینا بێری كه خاتوونه گۆرانیبێژێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكاییه، له تاتۆكه‌ی نووسیویه‌تی "مكتوب"، به‌ڵام به‌پێی وشه ئینگلیزییه‌كه‌ی "destiny" ده‌بوو بنووسێ "القدر".
دێڤید بیكهام كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری بواری تۆپی پێیه، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی به‌زمانی سنسكریتی ناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی تاتۆ كردووه كه ناوی "ڤیكتۆریا"یه، له رێنووسدا هه‌ڵه‌ی كردووه كه نووسراوه "vihctoria"، له‌كاتێكدا ده‌بوو بنووسرێ "victoria".
هونه‌رمه‌ند زین مالیكیش به تاتۆ و به‌عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی "بی تر‌و تی هو ی‌و ار" كه ئینگلیزییه‌كه‌ی به‌و جۆره‌یه "be true to who youare" كه ئه‌مه‌یش واتاكه‌ی ده‌كاته "كن نفسك".