سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان ئاشكرایان كرد سێ ژنى سوورییا گرتووه كه خۆیان كردووه به پزیشك و پاره‌یان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له باشوورى عێراق راى گه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شارى میسان هێزه‌كانى پۆلیس سێ ژنیان گرتووه، دواى ئه‌وه‌ى زانیاری‌یان هه‌بووه كه ئه‌و ژنانه پیشه‌ى پزیشكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن بێئه‌وه‌ى پزیشك بن.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم"ى عێراق ده‌ڵێ " ئه‌و سێ ژنه به ره‌گه‌ز سوورین به ساخته ناویان له‌خۆ ناوه پزیشك".
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ژنانه دواى گرتنیان ره‌وانه‌ى بنكه‌كان كراون بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و رێكاری یاساییان ده‌رهه‌ق ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه‌كه له باره‌ى ئه‌و زیانانه‌ى كه له تاوانى ئه‌م ژنانه‌وه كه‌وتووه‌ته‌وه هیچ شتێكى زیاترى ئاشكرا نه‌كردووه.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه رۆژانه له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه‌رتى ته‌ندروستى یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ى كه زۆرترین گه‌نده‌ڵى تێدا ده‌كرێت و له‌م كه‌رته‌دا كه‌مترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به عێراقییه‌كان ده‌كرێت.