كۆمپانیای سۆنی دوای ماوه‌یه‌ك زۆر له دابڕان و دروست نه‌كردنی مۆبایل، ئێسته كار له‌سه‌ر دروست كردنی مۆبایلێك ده‌كات كه ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سۆنی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سۆنی له نوێترین كاری‌دا به‌نیازه مۆبایلێك دروست بكات كه له‌ڕووی هێزه‌وه هیچ مۆبایلێكی تر نه‌توانێت ڕكابه‌ری بكات ته‌نانه‌ت گالاكسی و ئایفۆنیش.
سۆنی ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن گه‌وره‌ترین شاشه ده‌بێت كه قه‌باره‌كه‌ی 21.9 ئینجه به‌گوێره‌ی ئه‌و قه‌باره‌یه‌بێ سۆنی گه‌وره‌ترین مۆبایلی زیره‌ك دروست ده‌كات كه تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م جۆره دروست باكات.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.