ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌م حه‌وتی شوبات، له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر به‌میوانداریی به‌شی هونه‌ری شانۆی سلێمانی، به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی، شانۆی ژن له دۆزه‌خی نمایش كرد.
شانۆیی ژن له دۆزه‌خ، به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێره و پێشتر له هه‌ولێر نمایش كراوه، كه له نووسین و ده‌رهێنانی "هیوا سوعاد یونس"ه و له نواندنی "كه‌ژاڵ حه‌سه‌نی، شه‌یما فریاد، عه‌سه‌ل ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نی، سۆنیا هیوا و ئه‌ژین بێلاف".
له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێیدا هاتووه، شانۆییه‌كه چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ی پێنج قوربانیی ده‌ستی دڕنده‌یی مرۆڤ ده‌گێڕێته‌وه كه به‌بیانووی جۆراوجۆر غه‌دریان لێ كراوه.
شانۆیی ژن له دۆزه‌خ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌م حه‌وتی شوبات سه‌عات چواری ئێواره، له هۆڵی به‌دیعه دارتاش له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی نمایش كرا به ئاماده‌بوونی هه‌وادارێكی زۆری هونه‌ری شانۆ له شاره‌كه‌دا.
له دنیادا شانۆ به باوكی ھونه‌ره‌كان داده‌نرێت و سه‌ره‌تایه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می یۆنانیه‌كان و ڕۆمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك كه شانۆ تاكه ھۆكار بووه بۆ ده‌ربڕینی ھونه‌ری له دوای زۆرانبازی و پێشبركێكان، له‌سه‌ر ئه‌كته‌ری شانۆ پێویسته ھێزێكی تایبه‌تی ھه‌بێ و بتوانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر ڕابكێشی به‌درێژایی كاتی شانۆ.