میوزسیان "هەرێم سەڵاح"، براى هونه‌رمه‌ندى پێشوو هه‌ردى سڵاح، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە شێوەی کلیپ بە ناوی "هەر تۆی دەوێ" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاو دەکاتەوە.
هەرێم سەڵاح لە سه‌ر نوێترین به‌رهه‌مى نووسیویەتی: "دوای دوو هەفتەی تر گۆرانی "هەر تۆی دەوێ" هێزی جیابوونەوەم نییە، بە شێوەیەکی زۆر تایبەت لەڕووی کاری موزیک و کلیپەوە پێشکەش بە هەوادارەکانمى ده‌كه‌م".
دوا به‌رهه‌مى ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رهه‌مێك بوو به‌ناوى "ڕێگەم بدە" کە چواری کانوونی دووەم بە شێوەی دەنگ بڵاوی کردەوە، ئەمە دەبێتە دووەم کاری هونەریی کە لەمساڵدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
هەرێم سەڵاح لەدایكبووی شارۆكەی رانیەیە، لە بنەماڵەیەكی هونەریدا ژیاوە و خاوەن چەندین كلیپ و گۆرانییە، سەرەتای کاری هونەریی لە ڕێگەی ژەنینی ئامێری (نەی)یەوە بووە، هه‌رێم سه‌ڵاح براى هونه‌رمه‌ندى پێشوو هه‌ردى سه‌ڵاحه.