گۆرانیبێژى لاو "تەمەن سەید ئەحمەد"، له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى یوتوب نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "بەفری شار" بڵاو کردەوە.
گۆرانی "بەفری شار"، هۆنراوە و دەرهێنانی سامی سەباحە، ئاواز و ئەڕەنجمێنتی تەمەن خۆی بە ئەنجامی گەیاندووە.
ههوادارانى بۆیان نووسیوه كه ئهو ئێسته گۆرانییهكانى له ئاستێكى بهرزدا تۆمار دهكات به بهروارد بهو كاتهى له كوردستان بوو.
تەمەن سەید ئەحمەد ڕهواندزی، لە شارۆكەی ڕواندز لە دایك بووە و کوڕی میوزیک ژەنی کورد سەید ئەحمەد ڕواندزییە، پەیمانگەی هونەرە جوانەكان و كۆلێژی هونەری لە زانكۆی سەلاحەدین تەواوكردووە، لە دەرەوەی وڵات دەژی و چەندان کاری هونەری تایبەت بەخۆی هەیە.