شیرینی
په‌شمه‌ك یه‌كێكه له‌و جۆره شیرینیانه‌ی منداڵان و گه‌وره‌كان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتدا نرخی گران نییه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێكهاته‌كه‌ى ته‌نیا پێكهاتووه له ڕه‌نگ و شه‌كر ئه‌مه‌یش واى كردووه زۆرترین زیانى هه‌بێت بۆ ته‌مه‌نى منداڵان.
پزیشكێك داوا له دایك و باوكه‌كان ده‌كات زوو ئه‌م جۆره شیرینییه بۆ منداڵه‌كه‌یان نه‌كڕن، چونكه زیانى زۆر به تهندروسیتان ده‌گه‌یه‌ینێت له‌خواره‌وه‌دا باسى لێوه ده‌كه‌ین:
1. شه‌كر/ خواردنی ئه‌م بڕه زۆره له شه‌كر له لایه‌ن منداڵه‌وه هه‌ستی برسێتی لای منداڵ زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و زیاد بوونی كێش.
2. ڕه‌نگ/ ئه‌و ڕه‌نگه ده‌ستكرده‌ی له پهشمهكدا هه‌یه هۆكاری توشبوونه به چه‌ندان جۆری شێرپه‌نجه و ڕه‌نگه هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر به‌خاوێنی ئاماده نه‌كرابێت ئه‌وه هه‌ڵگری بهكتریایش بێت و به‌مه‌یش په‌شمه‌ك زیانه‌كانی له سووده‌كانی زۆر زیاتره.
3. ماده‌ى پارێزه‌رى خۆراكى/ بوونى ئه‌م مادده‌یه كار له ته‌ندروستی ده‌م و ددانیان ده‌كات و هۆكاره بۆ كلۆر بوونی ددانه‌كان و هه‌وكردنی پووك و ده‌م، زیاتریش وا له منداڵ ده‌كات ئارامى لێ ببڕێت.