ڕزگاربوون لە
غازات و بای سك كێشەیەكە پێویستی بەچارەسەر هەیە، پزیشكان دووپات دەكەنەوە كە ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت بەمەرجێك ڕەچاوی ئامۆژگارییەكانیان بكرێت، له‌هه‌مووى له پێشتر ئه‌وه‌یه ده‌بێت كه‌سه‌كه ددان به‌وه‌دا بنێت كه‌تووشى غازات بووه له خواردن و وه‌رگرتنى ده‌رمان، موراعاتى خۆى بكات و به‌پێى ڕێنماییه‌كان بڕوات.
پزیشكییەكان ڕایان گه‌یاندووه كه غازات كێشەیەكی باو و بەردەوام و سرووشتییە، لە پیاواندا ڕۆژانە (14-25) جار بای لێ دەرچێت و ژنانیش لە نێوان (7-12) جارە.
1. ئەوانەی بای سكیان زۆرە و بەدەست غازاتەوە دەناڵێنن، وا باشترە بۆیان، خۆیان بپارێزن لە خۆراكی چەور و سورەوەكراوە، هاوكات ئەو خۆراكانەی ڕێژەیەكی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە و پێویستیشە خواردنەوەی نەعناع، و چایی و سەرچاوەكانی پرۆبایۆتیك (وەكو كەرەو پەنیر و فول سۆیا و ترشیاتەكان) زیاد بكەن لە خۆراكەكانیان و بیخۆن.
2. خواردنه‌وه‌ی رازیانه‌ی گه‌رم، ئه‌م خواردنه‌وه‌یه یه‌كێكه له باشترین پێكهاته‌كان بۆ هه‌ڵئاوسانی گه‌ده و غازات، چونكه یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات و دژی هه‌وكردن و به‌كتریا و میكرۆبه و غازاتی سكه.
3. ئاوی گه‌رم و شه‌ربه‌تی لیمۆ، ئه‌م گیراوه‌یه رێگه له هه‌وكردن و هه‌ڵئاوسانی سك ده‌گرێت، برێكی باش پێكهاته‌ی كالسیۆم و كانزا و فۆسفۆر و مه‌گنسیۆمی تێدایه.
4. خواردنی زه‌نجه‌فیل زۆر به‌سووده.
5. چای نه‌عنای گه‌رم، باشترینه بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری گه‌ده و غازات و هه‌ڵئاوسان.
6. چای گوڵه به‌یبوون چاره‌سه‌رێكی سیحریه و هه‌ست به ئارامبوونه‌وه ده‌كه‌یت و گه‌ده هێور ده‌كاته‌وه و هه‌ڵئاوسان و غازات ناهێڵیت.
7. دووركه‌وتنه‌وه له خواردنى پیاز، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده‌ركه‌وتووه گه‌ده ناتوانێ زۆربه‌ی شه‌كره‌كان ھه‌رس بكات، بۆیه ده‌بێ شه‌كره‌كان به‌ناو ریخۆڵه‌دا تێپه‌ڕێت تا به‌كتریاكه بتوانێ شه‌كر بشكێنێت له پرۆسه‌ی تێكشكاندنی غازاتدا، به‌وپێیه‌ی پیاز به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی فرهكتۆزی تێدایه، بۆیه ئه‌مه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی غازات لای ھه‌ندێ كه‌س له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاوسانی سك و بۆنی ناخۆشی ده‌مدا.
هه‌ڵئاوسانی سك و گه‌ده یه‌كێكه له نه‌خۆشییه بێزاركه‌ره‌كان، كه ڕه‌نگه به‌هۆی خواردنی خراپ و ناته‌ندروسته‌وه بێت و دواجار ده‌بێته هۆی غازات و ئازارێكی بێزاركه‌ر.