له شارۆكه‌ى پێنجوێن، گرووپێكى هونه‌رى دروست بووه كه ژماره‌یه‌ك كچى تێدایه و خۆبه‌خشانه و بێ هیچ هاوكارییه‌ك كاره‌كیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
كاردۆ كه‌مال سه‌رۆكى گرووپى سه‌حه‌ر له پێنجوێن، به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌هۆى نه‌بوونى گرووپى هونه‌رى كه تیایدا گه‌نجان پله‌ى یه‌كه‌م رۆڵیان هه‌بێت، به‌پێویستمانزانى هه‌ستین به راگه‌یاندن و دروستكردنى ئه‌م گرووپه‌مان به‌ناوى "گروپى هونه‌ر سه‌حه‌ر".
زیاتر گوتى، گرووپه‌كه له نۆ كه‌س پێكدێت كه چواریان كچن و یه‌كه‌مین جاره گرووپێكى به‌مشێوه‌یه له سنووره‌كه كچى تێدا بێت.
روونیشی كرده‌وه، كاره‌كانمان زیاتر له‌بوارى میوزیك و گۆرانیه و به‌شێوه‌ى خۆبه‌خشان و بێ هیچ هاوكاریه‌ك به‌شدارى ژماره‌یه‌ك بۆنه و ئاهه‌نگمان له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى پێنجوێن كردووه.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌ر له‌شارى سلێمانیه‌وه دووره و ئێسته خاوه‌نى ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌نجى به‌هره‌مه‌نده و ئه‌گه‌ر هاوكاریان بكرێت له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش ده‌توانن كارى نوێ و داهێنه‌رانه له‌بواره جیاوازه‌كاندا بكه‌ن.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى