بۆچی پێویستە هەموو رۆژێك ئەنەناس بخورێت؟

:: PM:12:16:09/02/2019 ‌
ئەنەناس یەكێكە لە میوە رەقەكان و بەشی دەرەوەی ئەم میوەیە توێكڵێكی ئەستوور رەقی ناڕێكی هەیە، لە كۆمەڵەی تووەكانە، بەڵام بەقەبارەی گەورەتر چەندان پێكهاتەی خۆراكی و ڤیتامینی گرنگی تێدایە كە بۆ لەش پێویستە. بەتایبەتی كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی چاوەكان و بەرگری لەش.

لێرەدا باس لە گرنگترین سوودەكانی ئەنەناس دەكەین بۆ لەش.
یەكەم: سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، ئەنەناس دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و %50 پێداویستی ئەم ڤیتامینە بۆ لەش دابین دەكات، ڤیتامین سی یەكێكە لەو ڤیتامینانەی لە ئاودا دەتوێتەوە دژەئۆكسیدێكی بەهێزە رێ لە زیانی رەگە ئازادەكان دەگرێت. كاتێك بەرگری لەش جێگیر بێت لەش بەشێوەیەكی كەمتر تووشی نەخۆشییەكان دەبێتەوە بەتایبەتی نەخۆشییەكانی جومگە و دڵ.

دووەم: ئێسك، ئەنەناس دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، %75 ئەم كانزایە بۆ لەش دابین دەكات. مەگنیسیۆم یەكێكە لەو كانزایانەی كە تەندروستی ئێسك و شانەكانی ئێسك باشتر دەكات. بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان مەگنیسیۆم لەگەڵ كانزای تردا یەك دەگرێت و رێ لەو نەخۆشییانە دەگرێت كە تووشی ژنان دەبنەوە بەتایبەتی دوایی وەستانی سوڕی مانگانە.

سێیەم: تەندروستی چاو باشتر دەكات، چونكە دژەئۆكسیدی تێدایە لەگەل ڤیتامین سی و رێ لە رزینی ماكۆلار دەگرێت كە جۆرێكە زیاتر لە كەسی بەتەمەندا روو دەدات.

چوارەم: كرداری هەرسكردن، ئەنەناس ریشاڵی خۆراكی تێدایە كە پارێزگاری لە تەندروستی كرداری هەرس و ریخۆڵەكان دەكات. هەروەها ئەنەناس برۆمیلاین تێدایە كە ئەنزیمێكە رێژەی پرۆتین كەم دەكاتەوە بەمەش كرداری هەرس باشتر دەكات.

پێنجەم: شێرپەنجە، ئەم نەخۆشییە باوترین جۆری نەخۆشییە لە دنیادا كە دەبێتە هۆی مردن. خواردنی ئەنەناس یارمەتی كەمكردنەوەی شێرپەنجە دەدات، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن. بەپێی ئەو توێژینەوە پزیشكییانەی كە ئەنجام دراون، برۆمیلاین ئەو ئەنزیمەی لە ئەنەناسدا هەیە بەهەمانشێوە رێ لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان دەگرێت كە هۆكارێكە بۆ مردن.

شەشەم: یارمەتی زوو چاكبوونەوەی برین دەدات، كاتێك لەش تەندروست بێت برین و نەخۆشی خێراتر چاك دەبنەوە. بۆنمونە وەك نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشییەكانی دڵ و پیربوون، بەهەمانشێوە برۆمیلاین لە ئەنەناسدا یارمەتی زوو چاكبوونەوەی برین دەدات  و هەوكردنی پێست چارەسەر دەكات.  



وشە - ئاوات ئازاد