وه‌زاره‌تى دارایى عێراق داواى له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى كۆپییه‌ك له یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2019 وه‌ربگرن، تا ئه‌م هه‌فته‌یه بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له نووسراوێكدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ئاگادار ده‌كاته‌وه كۆپییه‌ك له یاساى بودجه‌ى عێراق وه‌ربگرن، به‌و شێوه‌یه‌ى كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان هه‌موار كراوه‌ته‌وه و دواتریش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه.
سه‌ره‌ڕاى وه‌رگرتنى كۆپییه‌ك، وه‌زاره‌تى دارایى داوه له‌و لایه‌نانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌كات له رۆژى دووشه‌مى داهاتووه‌وه و له‌گه‌ڵ رۆژانى دواتر سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى بودجه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێنوێنیى پێویست له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنى بودجه‌كه وه‌ربگرن.
داواى ماوه‌یه‌كى زۆر له دواكه‌وتنى په‌رله‌مانى عێراق له دانیشتنى ژماره 28 ى وه‌رزى یه‌كه‌م له رێككه‌وتى 23ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، په‌رله‌مانى عێراق یاساى بودجه‌ى عێراقى بۆ ساڵى 2019 په‌سه‌ند كرد و هه‌فته‌ى رابردوویش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه واژوو كرا.
به‌پێى لێدوانى به‌رپرسانى به‌غدا له‌م هه‌فته‌یه‌وه بودجه ده‌خرێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.